سێ‌ ناحیەی هەرێم بە قەزابوونیان راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، هەردوو ناحیەی عەنكاوە و پیرمام لە هەولێر و بازیان لە سلێمانی بوون بە قەزا.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە رۆژی 23 ی كانوونی یەكەمی 2021 بۆ بە قەزابوونی هەردوو ناحیەی عنكاوە و پیرمام لە پارێزگای هەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەكی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم كارە لە چوارچێوەی بایەخدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دێت بۆ كارئاسانی كاروباری هاووڵاتیان و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان لە هەرێمی كوردستان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک