حكومەت 400 پزیشک دادەمەزرێنێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم 424 پزیشك لە چوار زانكۆی حكومی هەرسێ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی دامەزران.

بەپێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، كە تێیدا هاتووە، لە بەرژەوەندی گشتی و پێویستیی دەزگاكانی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان بە پسپۆڕی پزیشكی گشتی، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 424 پزیشك دامەزرێنران.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، 424 دەرچووی كۆلیژەكانی پزیشیكی گشتی لە زانكۆكانی “هەولێری پزیشكی، سلێمانی، دهۆك و كۆیە”، بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی بە ناوونیشانی پزیشكی نیشتەجێی خولاو دادەمەزرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا