خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا بەردەوامیان هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خۆپیشاندانی بەرفراوانی فەڕەنسییەکان لە شارە جیاجیاکانی فەڕەنسا دژی پلانی حکومەت بۆ گۆڕانکاریکردن لە مووچەی خانەنشینان بەردەوامی هەیە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیای جیهانیی، خۆپیشاندەران بەربەستەکانیان لە شارەکانی ڕین و گوینگامپ سووتاندووە و لە مارسیلیاش پشێوی لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس ڕوویداوە.

لەلایەکی دیکەوە، کرێکاران هەستاون بە داخستنی هێڵە ئاسنییەکان لە وێستگەی گار دی لیۆن، بازنەی 12 لە پاریس، پێشبینیش دەکرێت پاریسی پایتەخت خۆپیشاندانی گەورەتر بەخۆیەوەببینێت.

پێشتر وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەکرد، لە دوێنێوە تا ئێستا لە پاریس 271 کەس بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا