خامنەی: نابێت جارێكی دیكە متمانە بە ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا بكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، نابێت جارێكی دیكە متمانە بە ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا بكرێتەوە و ناشبێت ڕێگەبدرێت جارێكی دیكە واشنتۆن رێككەوتنی ئەتۆمی لە بەرژەوەندی خۆی دەستكاری بكات.

عەلی خامنەی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەمریكا هەتا ئێستا دڵنیایی نەداوە سەبارەت بەجێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی و دووبارە نەكشانەوەی لە رێككەوتنەكە.

دەشڵێت، “ئەمریكا ئەزموونی ڕابردوو بۆی دەرخستین كە متمانەكردن بە ڕۆژئاوا سودی نییە و ئێران لەهەوڵدایە تاوەكو رێككەوتنەكە وەك ئەوەی هەیە جێبەجێبكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی نوێی ئێران ئیبراهم رەئیسی ئامادەیە بۆ دەستبەكاربوون و كاركردن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.

خامنەیی ئاشكراشیكرد، ئەوەی بووەتە بەربەست لەبەردەم كۆبوونەوەكانی ڤییەنا سەبارەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی ئەوەیە كە ئەمریكا داوادەكات بەندێكی دیكە زیادبكرێت كە رێگە بە ئەمریكا بدرێت لە داهاتوودا لێكۆڵینەوە بكات سەبارەت بە دۆسیسەی بەدەر لە پتاندنی یۆرانیۆم و ئێرانیش ئەمە بە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی دەزانێت.

ساڵی ٢٠١٥ وڵاتانی ٥+١ كە بریتیبوون لە ئەمریكا، بەڕیتانیا، فەڕەنسا، روسیا، چین، ئەڵمانیا و یەكێتی ئەوروپا رێككەوتننامەیەكی ئەتۆمییان لەگەڵ ئێران واژۆ كرد.

بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ و لە قۆناغی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریكا تاكلایەنە لە رێككەوتننامەكە كشایەوە و دووبارە سزاكانی بۆ سەر ئێران دەست پێكردەوە.

پێشترو لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا جۆبایدن كاندیدی دیموكراتەكان جەختی لەوەدەكردەوە لە ئەگەری سەركەوتنی بۆ كۆشكی سپی ئەوا بەجددی كار بۆ گەڕانەوەیان بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا