وەزیری ئیتلاعاتی ئێران: دەبێت هەرێمی كوردستان حزبەكانی رۆژهەڵات دەربكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ جارێكی دیكە وەزیری ئیتلاعاتی ئێران داوای دەركردنی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان دەكات و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند لەو لایەنانەدەكات دەبنە مەترسی بۆسەر ئاسایشی ئێران.

سەید ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە چوارچێوەی سەردانێكی بۆ پارێزگای ورمێ و لە شاری پیرانشار رایگەیاند، سەرجەم گروپەكانی دژە شۆڕش و پشتیوانانیان بزانن، لە ئەگەری مەترسی دروستكردن بۆسەر ئاسایشی كۆماری ئیسلامی ئێران، بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێنەوە.

ناوبراو جەختی لە چەك كردن و دەركردنی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان كردەوە و رایگەیاند، بەپێی ئەو رێككەوتنانەی كراوە، پێویستە بەرپرسانی عێراق بەزووترین كات بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكەن.

لە چەند هەفتەی رابردوودا بەرپرسانی باڵای سەربازی و حكومی ئێران بەردەوام هەڕەشەی چەك داماڵین و دەركردنی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا