هاتوچۆی گەشتاریی نێوان هەرێم و ئێران دەست پێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی قەزای قەسری شیرینی سەربە پارێزگای كرماشان رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی لەمڕۆوە هەڵگیراوە ئەوەش بەپێی بڕیاری لیژنەی نیشتمانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە ئێران و ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت بچنە هەرێمی كوردستان دەتوانن لەڕێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە گەشت ئەنجام بدەن.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، موراد عەلی تاتار، قائیمقامی قەزای قەسری شیرینی سەربە پارێزگای كرماشان ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی لەنێوان ئێران و عێراق لە رێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە هەڵگیراوەو هاتوچۆی گەشتیاران لەو دەروازەیەوە بۆ بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان و بەپێچەوانەوە بەرەچاوكردنی رێكارە تەندروستییەكان دەستیپێكردووەتەوە.

هاوكات، عەباس ئیسماعیل، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئێران دەست پێكردنەوەی هاتوچۆی گەشتیاری راگەیاندووە وبەڵام ئەوان هیچ نوسراوێكیان بۆ ئەو مەبەستە بەدەست نەگەیشتووە بۆیە چاوەڕێ دەكەن بەنوسراوی فەرمی لە بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی لەنێوان ئێران و عێراق لە رێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە ئاگادار بكرێنەوە.

بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بۆ دەستپێكردنەوەی هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێم و ئێران تائێستا بەڕەسمی هیچیان بۆنەهاتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئێران لەپەیوەندی بەردەوامدان بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی بەرمی و بەنوسراو هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەست پێبكاتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا