پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی یاداشتی دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەری واژووكرد.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دوای واژووكردنی یاداشتەكە، دانا عەبدولكەریم رایگەیاند: یاداشتی لێكتێگەیشتنمان لەگەڵ كۆمپانیای (دۆچە بان)ی ئەڵمانی واژوو كرد وەكو سەرەتایەك بۆ پرۆژەی دروستكردنی هێڵی ئاسن.
وتیشی: لە ساڵی 2012 وە ماستەرپلانی هێڵی ئاسن لە كوردستان دانراوەو ئەم پرۆژەیە سودی بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچەكەش دەبێت.
وەزیری ئاوەدانكردنەوە، باسی لەوەشكرد، هەوڵدەدەن بودجەی پرۆژەكە لەسەر چەند كۆمپانیایەكی جیهانی بێت، بۆ ئەوەی بەشێوازی وەبەرهێنان بێت.