قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 26 هەزار و  567 کەس

پۆڵەتیک پرێس

لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا لە ئێران، 187 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش دەڵێت؛ تەوژمێکی نوێی ڤایرۆسەکە بە چری ئێرانی گرتووەتەوە.

سیما سادات، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا 187 کەس بە هۆی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا گەیشتووەتە 26 هەزار و  567 کەس.

سادات ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 3552 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و ئێستا  464هەزار و  596 کەس تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراون.

لەگەڵ زیاد بوونی ئەو ژمارەیەش بە ڤایرۆسەکە،  385 هەزار و  264 توشبووی کۆرۆنای چاک بوونەتەوە.

سیما سادات وتوویەتی؛ تەوژمێکی کاریگەری کۆرۆنا ڕووی کردووەتەوە ئێران و ژمارەی توشبووان ڕوو لە زیاد بوونن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا