سەركەوتنی رەئیسی لە هەڵبژاردنەكەی ئێران راگەیاندرا

پۆڵەتیك پرێس

 

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بە فەرمی سەركەوتنی ئیبراهیم رەئیسی بۆ پۆسی سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە راگەیاند.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان ئیبراهیم رەئیسی نزیكەی 18 ملیۆن دەنگی بە دەستهێناوە.

تا ئێستا ئەنجامی بەرایی رێژەی دەنگەكانی كاندیدەكانی سەرۆكایەتی ئێران بەم شێوەیە:

ئیبراهیم رەئیسی 17 ملیۆن و 800 هەزار دەنگ.

موحسین رەزایی میر قاید سێ‌ ملیۆن و 300 هەزار دەنگ.

عەبدولناسر هیممەتی دوو ملیۆن و 400 هەزار دەنگ.

ئەمیر حوسێن قازی زادەی هاشمی یەك ملیۆن دەنگ.

رۆژی 18_6_2021 سیانزە هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران بەڕێوەچوو، لە ئێران 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 كەس توانیوانە دەنگ بدەن بۆ كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی و ئەنجوومەنی شورای ئەو وڵاتە.

ئیراهیم رەئیسی كێیە؟

سەید ئیبراهیم رەئیس ئەلساداتی.

ساڵی 1960 لە خێزانی ئایینی شاری مەشهەد لەدایكبووە.

رەئیسی لە تەمەنی 15 ساڵییەوە چووەتە حەوزەی قوم و لەلای ئایەتوڵڵاكانی وەك خامەنەیی، نەكرانی، هەمەدانی، مشكێنی، موجتەبا تارانی، مەرعەشی نەجەفی خوێندوویەتی.

بڕوانامە: بەكالۆریۆس لە یاسا – ماستەر لە یاسای نێودەوڵەتی – دكتۆرا لە مافی تایبەت

لە ساڵی 1985 بووەتە جێگری داواكاری گشتی تاران

لە ساڵی 1988 كراوەتە جێگری سەرۆكی دادگای پشكنین

ساڵی 1989 وەك داواكاری گشتی تاران و ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایان دەستنیشان كرا

لە ساڵانی 2004 تاكو 2014 جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بوو

لە ماوەی ساڵانی نێوان 2014 تاكو 2016 داواكاری گشتی ئێران بووە

لە ساڵی 2019 وەك سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەستبەكاربوو و تا بەر لە كاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێرانلە هەڵبژاردنی 18ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2021 بە سەرۆك كۆماری ئێران هەڵبژێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا