بافڵ تاڵەبانی: لە دوای هەڵبژاردن رەوشی ئێستای كەركوك قبوڵناكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە رەوشی ئێستای كەركوك قبوڵناكەن.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە درێژەی دیدارو كۆبوونەوەكانیدا لە كەركوك لەگەڵ كۆمەڵە و رێكخراو و سەندیكاكانی سەر بە مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان كۆبۆوە لە وتەیەكدا باسی لە دۆخی سیاسی و ئیداری و ئەمنی شاری كەركوك كردو رایگەیاند، چیتر لە دوای هەڵبژاردنەوە دۆخی ئێستای كەركوك قبوڵناكەن و پێویستە هاوشێوەی رابردوو كەركوكیەكان حزبەكەی مام جەلال و كاكە نەوە لە چوارچێوەی لیستی هاوپەیمانی كوردستاندا سەربخەن.

بافڵ تاڵەبانی رۆڵی رێكخراوەكانی بەرزنرخاند و داوای لێكردن بۆ جۆشدان و هاندانی خەڵكی رۆڵی زیاتر ببینن و كاریگەری لەسەر هەمووان دروستبكەن بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا