پزیشكانی پلەبەند بایكۆتی دەوام دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پزیشكانی پلەبەند لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بایكۆتكردنی دەوامیان راگەیاند و دەڵێن، لە رۆژی دووشەممە 25-12-2023 وە بایكۆتی سەرجەم بنكە و مەڵبەندە تەندروستیەكان دەكەین.

پزیشكانی پلەبەند لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، لە راگەیاندراوێكدا كە ئاڕاستەی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان و بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانییان كردووە دەڵێن، لە رۆژی دووشەممە 25-12-2023 وە بایكۆتی سەرجەم بنكە و مەڵبەندە تەندروستیەكان دەكەین، تا كاتێك كە خۆشمان نازانین كەی ئەبێت چونكە وادەی دابەشكردنی مووچە دیار نییە.

دەشڵێن، لەم بێ مووچەییەدا تا ئێستا بەبێ كەموكورتی دەوامی خۆمان كردووە و تەواوی ئەركەكانی سەرشانمان راپەڕاندووە، بە تایبەت پزیشكانی پلەبەند كە زۆرترین ئەركمان لەسەرە بەرامبەر كەمترین ماف و بە بەردەوامی دەوامی سەرجەم مەڵبەند و بنكە تەندرووستییەكانمان كردووە و هیچ دەوامێكمان بۆ كەم نەكراوەتەوە، بۆیە ئێمە وەك پزیشكانی پلەبەند چیتر ناتوانین دەوام بەمشێوەیە بكەین و لە گیرفانی خۆمان مەسرەفی هاتوچۆ و خواردن بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا