پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەنتەری میترۆ رایگەیاند: پێشوازی لە پێشنیازەكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران دەكەین بۆ كاراكردنەوەی یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان.
سەنتەری میترۆ لەبارەی پێشنیارەكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەكۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا بۆ كاراكردنەوەی پێشنیارە یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری راگەیەنراوێكی بڵاویكردەوەو تیایدا دەڵێت: پێشوازی لە پێشنیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بۆ كاراكردنەوەی یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان.
رۆژی سێشەممە، 22_6_2022، لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیاری كاراكردنی یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان ژمارە 11 ساڵی 2013 كرد، ئەویش لە ڕێگەی دەركردنی ڕێنمایی ئاسانكاریی جێبەجێكردنی یاساكە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی سیستماتیك، بابەتی پێدانی زانیاریی دروست، بە ڕۆژنامەنووسان و هاووڵاتییان ڕێك بخرێتەوە.