پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەزربووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 96 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 96 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 90 دۆلار و 41 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەمانگی تشرینی یەکەمدا کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس دەستیکرد بە پلانی نوێی بەرهەمهێنانی نەوت کە ڕۆژانە بڕی دوو ملیۆن کەمتر نەوتی بەرهەمهێنا، ئەمەش لەپێناو سەقامگیربوونی نرخەکانی نەوت.