پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باس له دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه، پۆڵه‌تیك پلانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی موچه‌وه ئاشكراده‌كات.
هه‌رچه‌نده وه‌زیری دارایی له‌میانی سه‌ردانێكدا بۆ په‌رله‌مان جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی دووه‌م ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست پۆڵه‌تیك كه‌وتووه، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه قوربانیی به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات بۆ دانه‌وه‌ی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكانی نه‌وت.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چاوه‌ڕێن حكومه‌تی هه‌رێم شایسته داراییه‌كانیان بداتێ بریتین له (شاماران، دی ئێن ئۆ، گه‌نه‌ڵ ئه‌نه‌رژی، گاڵف كیستۆن و دانه‌غاز).
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز كردووه، وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانیان دوابخه‌ن بۆ ئه‌و كاته‌ی نرخی نه‌وت ده‌چێته سه‌روو 50 دۆلار، له ئێستاشدا نرخی نه‌وت بۆ زیاتر له 56 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕێده‌كرێت به‌ر له دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌ت شایسته‌ی دارایی ئه‌و كۆمپانیایانه بدات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ش داوابكه‌وێت.
كۆمپانیای دانه‌غاز ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی داوایكردووه، تا گه‌یشتنی نرخی نه‌وت به 50 دۆلار پێدانی شایسته داراییه‌كان دوابخرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك باسی له‌وه‌كرد، “حكومه‌تی هه‌رێم له‌وه تێگه‌یشتووه كه ده‌بێت به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێدانی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بكات، چونكه بۆ به‌رده‌وامیدان به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه و شایسته‌كانیان گرنگی خۆی هه‌یه”.