پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو ئەندامانەی بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمان دەکەن زیادبکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو ئەندامانەی پەرلەمان کە بایکۆتی دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممە دەکەن بەرزببێتەوە بۆ 137 ئەندام”.

عارف حەمامی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەکرد، “تا ئێستا هیچ لێکتێگەیشتن و چارەسەرێک نییە بۆ کێشەکان، بۆیە چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەڵوێستی خۆی بەردەوامە و لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە ئامادە نابێت”.

وتیشی، “لە حاڵەتێکدا گەر لێکتێگەیشتن هەبێت، بەدڵنیاییەوە گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ئێمەش دەبێت، بەگوێرەی پێشبینییەکان ژمارەی ئەو ئەندامانەی بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە 126 ئەندامی تێپەڕاندووە و ئەگەر هەیە ئەو ژمارەیە ببێتە زیاتر لە 137 ئەندام”.

ئاشکراشی کرد، ئەوەی دەوترێت لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە حاڵەتی ئەنجامنەدانی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە و هەندێک لایەن بۆ ترساندنی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان ئەم قسانە دەکەن”.

جەختی لەوەشکردەوە، پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە دانیشتنە ئاساییەکانی خۆی تا ئەو کاتەی دەگەنە ڕێککەوتن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا