یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای هندی لەعێراق تۆمارکرا

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەک لەپارێزگای زیقاڕ لەخوارووی عێراق ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕاوی هندی لەپارێزگاکە تۆمارکراوە.

لەئێستادا هندستان ڕووبەڕووی دۆخێکی کارەساتباری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەبێتەوە بەجۆرێک ڕۆژی دووشەممە هەریەکە لەئەمریکا و بەریتانیا بەپەلە ئامێری هەناسەدانیان بۆ ناردن.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، ئەو کەسەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای هندی بووە، دوای سێ ڕۆژ لەگەڕانەوەی لەهندستانەوە بۆ عێراق، نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تیادا دەرکەوتووە.

لەماوەی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی هندستان جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیان ئاشکراکرد کە بووەهۆی ئاڵۆزترکردنی قەیرانی کۆرۆنا و لەئێستاشدا ڕۆژانە زۆرترین ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆماردەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا