هەپەگە: كوژرانی دوو سەربازی توركیاى لە هەفتانین راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایدەگەیەنێت لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکاندا لە هەفتانین، دووسەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لە جوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە هەفتانین، لە 15 ی ئاب کاتژمێر 8:00 لە دۆڵی پیساغا لە سەر ڕێگەی گردی سیسەر، کاتێک داگیرکەران دەیانویست ڕێگەکە بپشکنن، هێزەکانمان بە تاکتیکی گەریلایی چالاکیی تەقینەوە، لێیاندان و لە ئەنجامدا دوو داگیرکەر سزادران.

ئاماژەی بەوەشكردوە لە هەرێمی ئاڤاشین: لە 17 ی ئاب لە ناوچەی گرێ سوور، داگیرکەران بە تەقەمەنیی تونێلێکیان تەقاندەوە، لە ئێوارەدا کاتێک داگیرکەران ویستیان بەرەو تونێلەکە بچن هێزەکانمان هێرشیان کردە سەریان و دوای وەڵامدانەوەی هێزەکانمان داگیرکەران پاشەکشەیان کرد.

دەقی راگەیەندراوەكەی (هەپەگە)
“لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە ناوچەی حەفتانین؛

لە ١٥ی ئاب لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە دۆڵی پساغا لەسەر رێگەی شاخی سیسەر و کاتێک داگیرکەران خواستیان پشکنین و کۆنترۆڵ بۆ رێگاکە بکەن، هێزەکانمان بە تاکتیکی سابوتاژ لێیاندان. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

لە ناوچەی ئاڤاشین؛

لە ١٧ی ئاب لە ناوچەی شاخە سۆر داگیرکەران بە تەقەمەنی تونێلەکانی شەڕیان تەقاندەوە و ئێوارە کاتێک خواستیان بەرەوە تونێلەکانی شەڕ بڕۆن لەلایەن هێزەکانمانەوە لە نزیکەوە لێیاندرا. دوای وەڵامدانەوە و لێدانی هیزەکانمان، داگیرکەران ناچار بوون هەندێک پاشەکشە بکەن.

لە ١٧ی ئاب لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠ و لە بەرەبەیانی ١٨ی ئابدا داگیرکەران ٣ جار گازی کیمیاییان لە دژی تونێلەکانی شەڕ لە وەرخەل بەکار هێنا.

لە ١٧ی ئابب لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ بۆ ٠١:٣٠ تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی وەرخەل بە تەقەمەنی بۆردومان کران.

لە ١٧ی ئابب لە کاتژمێر ٢١:١٠ بۆ ٢٣:٤٠ لە مەرڤانا و تابووری عەرەبەبکان جموجوڵی کۆپتەر هەبوو.

لە ١٧ی ئاب لە کاتژمێر ٢٢:٢٠ بۆ ٢٢:٤٠ ناوچەی ستونا لەلایەن کۆپتەرە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا.

لە ١٨ی ئاب و لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ دا سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کامێرای بە دوو سەگەوە بەستبووە و سەگەکانی بە کامێراکانەوە نارد بۆ تونێلەکانی شەڕ لە وەرخەل. سەگەکان بێکاریگەر کران. جموجوڵ و سوڕانەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و درۆن لە ناوچەکەدا زۆر زۆرە.

لە ١٦ی ئاب لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوچەی گارە لە سیانێ و لە ١٧ی ئاب لە کاتژمێر ١٦:٣٦ دەورووبەری چەمرۆبۆتیک لە ناوچەی چەمانکێی دهۆک بۆردومان کرا. لەو ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا ئاگر بەربووە ناوچەکە و ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامیی هەیە.

لە ١٧ی ئاب لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٠٠:٠٠ لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە ناوچەکانی شەهید شاهان، چەمچۆ و گوندی رەنجبیران لە زاپ بە تۆپی جۆری ئۆبیس تۆپبارانکران.

لە ١٧ی ئاب لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ٢٣:٠٠ دەورووبەری گوندەکانی ئەدنێ، دەشیش، سەرارو لە ناوچەی کانی ماسیی سەر بە ئامێدی و ناوچەی قەڵای قومری و شاخی کۆردینە بۆردومانکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا