قوباد تاڵەبانی: بەهێزی هاوپەیمانيی كوردستان دەبێتەهۆی ئەوەی بە بەهێزی بەرگری لە مافەكانمان بكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی ئەمڕۆ 27-9-2021، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان و چەندین بەرپرسی حزبی و كادیرو ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە شارەزوور كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان لە شارەزوور بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای كەرنەڤاڵەكەشدا چرۆ حەمەشەریف كاندیدی ژمارە 20 لە بازنەی 3 لە هاوپەیمانی كوردستان لەبەردەمی جەماوەری ئامادەبوو خۆی ناساندو داوای لە هاووڵاتییانی سنوورەكە كرد، متمانەی خۆیانی پێشببەخشن بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق بەرگری لە مافە دەستووری و یاساییەكانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكات.

پاشان قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند: هاوپەیمانی كوردستان لە دوو هێزی سەرەكی پێكدێت كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانە لەژێر چەتری هاوپەیمانی كوردستانداو لەسەر رێبازە مەزنەكەی سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروانە و دەیەوێت بە بەهێزییەوە بچێتە بەغداو شەڕی بودجەو مووچەو بەرگری لە مافە دەستوریی و یاساییەكانی میللەتەكەمان بكات.

وتیشی: ئەم هەڵبژاردنە پەیوندی بە چارەنووسی كوردەوە هەیە بۆیە داواتان لێدەكەین، لە رۆژی 10ی 10 هەمووتان بچنەسەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدەكانی بدەن تا بتوانین زۆرترین كاندید بنێرینە پەرلەمانی عێراق و لەوێ بە بەهێزییەوە بەرگری لە مافەكانی میللەتەكەمان بكەین .

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: ناوچەكە لە گۆڕانكاری بەدەوامدایەو لە چوار ساڵی داهاتووشدا گۆڕانكاری زۆر گەورە لە ناوچەكەدا روودەدات، بۆیە ئەگەر ئێمە وەك كورد لە بەغدا یەكڕیز و یەك دەنگ و بەهێزبین دەتوانین بە بەهێزییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی میللەتەكەمان بكەین و بەیەكڕیزی و یەك دەنگی لە بەغدا شەڕی بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی هەرێم بكەین و پشكی هەرێم لە بودجەو مووچە بەدەستبهێنین كە ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری زیاتر بۆ ناوچەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا