قەرزەكانی حكومەت 28 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

كۆی قەرزەكانی حكومەتی هەرێم بە قەرزی ناوخۆیی و دەرەكییەوە بۆ زياتر لە 28 ملیارو 476 ملیۆن دۆلار بەرز بوویەوە.

لەڕاگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمدا هاتووە، كۆی قەرزە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی هەرێم گەشتوەتە زیاتر لە 28 ملیار دۆلار.

ئەوەش رونكراوەتەوە، كۆی گشتیی قەرزەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بە قەرزی (دەرەكی و ناوخۆ) بریتییە لە 7 ملیار و 256 ملیۆن و دۆلار، هەروها پابەندییە داراییەكانیش بریتییە لە 8 ملیار و 337 ملیۆن و 989 هەزار و 532 دۆلار.

ئەوەش هاتووە، پابەندی دارایی تایبەت بە پاشەكەوتی شایستەی دارایی مووچەخۆران و خانەنشینان گەشتووە بە، 8 ملیار و 966 ملیۆن و 156 هەزار و 514 دۆلار.

هاوكات باس لە قەرزی دەرەكیش كراوەو بەپێی راگەیەنراوەكەی حكومەت قەرزی هەردوو بانكی بازرگانی عێراقی و بانكی كوردستانی نێوەدەوڵەتی گەشتونەتە سێ 3 ملیار و 916 ملیۆن و 245 هەزار و 347 دۆلارە.

بەوەش دەركەوتووە تەواوی ئەو قەرزانەی ئیچستا لەسەر حكومەتی هەرێم یەكلابوونەتەوە گەشتوونەتە زیاتر لە 28 ملیار دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا