پۆڵەتیك پرێس
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەم چاوپێكەوتنەی پۆڵەتیك پرێسدا باس لە كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی دەكات و پێیوایە بەهۆی زۆر ژمارەی كورسییەكانییەوە لەم خولەی پەرلەماندا پارتی جۆرێك لە غروری هەبووە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی كۆبوونەوەكانی ئەو دوو حزبە بۆ ماوەیەكی زۆر رابگیرێت.
ئەوەش دەخاتەڕوو، بەلای یەكێتییەوە گرنگە هەرێم و بەغدا بەزوویی رێكبكەون گفتوگۆكان بە ئاڕاستەی چارەسەری گرفتەكانی هەردولا هەنگاو بنێن.