وادەی سەردانەکەی پوتن بۆ تورکیا ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، دوای ڕۆژی 4ی شوبات، ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا وادەی سەردانەکەی بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات.

ئەم لێدوانەی چاوش ئۆغلۆ دوای ئەوە دێت، هەر ئەمڕۆ حکومەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، پوتن قایلبووە بە بانگهێشتنامەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ وڵاتەکەی.

بەپێی قسەی چاوش ئۆغلۆ، پوتن لەدوای ئامادەبوونی لە مەراسیمی کردنەوەی خولی زستانەی ئۆڵۆمپیاتی پەکین لە ڕۆژی 4ی شوباتی داهاتوو، وادەی سەردانەکەی بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات.

پێشتریش ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، پوتنی بانگهێشتکردووە بۆ تورکیا بەمەبەستی کۆبوونەوە و دەستپێشخەریەکەشی دووپاتکردەوە بۆ نێوەندگیری کێشەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا