گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاده‌گیرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئاسایی بوونەوەی ماوەی بینین گه‌شته‌کانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی  ڕایگەیاند، “به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، کە بۆتەھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئاسایی بوونەوەی ماوەی بینین گه‌شته‌کانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراوە، ئەمەش کاریگەری ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەیە کە بۆتە ھۆی داخستنی فرۆکەخانە”.

ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەهێزی خۆڵبارین ڕووی لە شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کرد و تەندروستی هەولێریش هۆآشداری دایە هاوڵاتیان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا