شاندێكی باڵا سەرپەرشتی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال دەكات

پۆڵەتیك پرێس

شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بەمەبەستی سەرپەرشتیكردنی رێككەتننامەی شەنگال سەردانی پارێزگای موسڵیان كرد.

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لەلێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، فەریق روكن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و فەریق روكن جەعفەر بەتات فەرماندەی ئۆلیسی فیدڕاڵی و حەمید شەتری فەرماندەی هێزەكانی زەمینی سەردانی موسڵیان كردوە تاوەكو سەرپەرشتی جێبەجێكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتننامەی شنگال بكەن.

دەشڵێت، “رۆژانی داهاتوو بڕگەكانی رێككەوتننامەكە بەپێی راسپاردەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان جێبەجێدەكرێت”.

رێكەوتی نۆی مانگی 10ی ئەمساڵ هەرێم بەغدا لەسەر ئاسایكردنەوەی دۆخی شەنگال رێككەوتنێكیان واژۆكرد، رێككەوتنەكەش هەر زوو كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو بەشێك لە دانیشتوانی شەنگال ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەیان رەتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا