دروستكردنی كەمپێك بۆ كەسوكاری داعشە كوژراوەكان ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی عێراق بەنیازە خێزان و كەسوكاری داعشە كوژراوەكان لە كەمپێكدا لە ناوچەی زومار كۆبكاتەوە، بەڵام دانیشتوانە كوردەكانی ناوچەكە دژی دروستكردنی ئەو كەمپەن.

غەیاس سورچی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، ماوەیەك لەمەوبەر حكومەتی عێراق هەوڵیدا كەمپێك دروستبكات بۆئەوەی كەسوكار و خێزانی داعشەكان لە ناوچەی زومار تێیدا نیشتەجێ بكات، بودجەشی بۆ تەرخانكرا، بەڵام ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوەو لەلایەن دانیشتووانی كوردی ناوچەكەوە رەتكرایەوە.

وتیشی، “بەهۆی ئەو ناڕەزایەتییانەوە كاركردن لە كامپەكەدا وەستا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا بڕیارەكە هەڵنەوەشاوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی عێراق، بڕیاربوو كەسوكار و خێزانی ئەو داعشە كوژراوانەی كە لە زیندانن یان لە ناو هۆز و عەشیرەتەكانی شارەكانی خوارووی عێراق خۆیان حەشارداوە یان لە كەمپی هۆڵن لە رۆژئاوای كوردستان و كوڕ یان باوك یان هاوسەرەكانیان كوژراون دەهێنرێنە ناو ئەو كامپەوە.

بەبڕوای دانیشتووانی ناوچەی زومار نیشتەجێكردنی خێزانی داعشەكان لە ڕووی ئەمنییەوە مەترسی بۆ سەر ئەو ناوچەیە دروست دەكات هەربۆیە فشاردەكەن بۆئەوەی حكومەت ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا