ئێران ترسی لە هێرشی ئەمریكا هەیە

پۆڵەتیك پرێس:
بەرپرسانی ئێرانی ترسیان لەوە هەیە، كە ئەمریكا هێرشی فراوان بكاتە سەر چەند دامەزراوەیەكی، بەتایبەتی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی ئەلحوڕەی ئەمریكی، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لەدواین سەردانی بۆ بەغدا، ئەوەی بە بەرپرسانی شیعە وتووە، كە رەنگە ئەمریكا هێرش بكاتە سەر چەند دامەزراوەیەكی ئێرانی.

هەر بەپێی هەواڵەكە، كە لەزاری سەرچاوەیەكی سیاسی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، فەرماندەی سوپای قودس داوای كردووە، كە میلیشیاكانی سەر بەئێران خۆیان بەدووربگرن، لەوەی هێرش بكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی واشنتۆن لەناوچەكە، بۆ ئەوەی تووڕەییەكانی ئەمریكا بەرانبەر ئێران زیاد نەكات.

ئیسماعیل قائانی لەسەرەتای ئەم مانگە سەردانی عێراقی كردو لەماڵی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ سەركردە شیعەكان كۆبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا