بڕیارێکی نوێ لە قوباد تاڵەبانیەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارێکی نوێی دەرکردن سەبارەت بە بەخاکسپاردنی ژنان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە نابێت هیچ ژنێک بەبێ ناونیشان بە خاک بسپێردرێت

ئاشتی عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی جێندەر لە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە تەرمی ئەو ژنەی رۆژی دووشەمە 13ی کانونی یەکەم لەسلێمانی دۆزراوەتەوە، بەبێ ناونیشان نەنێژرێت و بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی ناسنامەکەی و لەهەمان کاتدا بکوژانی بدۆزرێنەوە.

دوای ئەوەی ڕۆژی دوو شەممە، 13ی کانونی یەکەم تەرمی ژنێک بە کوژراوی لە نزیک گۆڕستانی بەکرەجۆ لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە، قوباد تاڵەبانی داوای دۆزینەوەی بکوژەکانی کردو ئاماژەی بەوەدا نابێت بەبێ ناونیشان بنێژرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا