حەلبوسی لەبارەی گۆڕانکارییە ئەمنییەکان پشتیوانی لە بڕیارەکەی سودانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پشتیوانی خۆی نیشاندا لەبارەی ئەو گۆڕانکارییە ئەمنییانەی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە9ی تەمموز، نوسینگەی ڕۆژنامەوانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سودانی پشتیوانی خۆی لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەوە نیشاندا، کە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامیداوە.

ڕوونیکردەوە، حەلبوسی ئەو گۆڕانکارییانەی سودانی، کە لە ژمارەیەک پۆستی باڵای ئەمنیدا ئەنجامیداوە بە ڕێکارێکی دروست بەرەو چاکسازی وەسفکردووە.

لەکاتێکدا، هەفتەی ڕابردوو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستیکرد بە گۆڕانکاری لە پۆستی ژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەی باڵای ئەمنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا