هەڵمەتی ناشتنی ملیۆنێک نەمام گەیشتە شارەزوور

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڵمەتی نیشتمانی ناشتنی یەک ملیۆن نەمام گەیشتە سنووری شارەزوور و لە دارستانی چەناخچیان چەندین تیمی شارەزاو پسپۆڕ دەستیان بە ئامادەکارییەکان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵمەتی ناشتنی یەک ملیۆن نەمام کە لەماوەی ڕابردوودا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێطی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند گەیشتە سنووری شارەزوور و لە دارستانی چەناخچیان چەندین تیمی شارەزاو پسپۆڕ دەستیان بە ئامادەکارییەکان کرد و کارەکانی لێدانی گرادۆنی و چاڵ دەستی پێکرد وەک ئامادەکاری بۆ چاندنی نەمام بەپشتیوانیی هەڵمەتی نیشتمانی ناشتنی یەک ملیۆن نەمام .

لەوبارەیەوە کامەران محەمەد فەرەج لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی تانجەرۆ دەستخۆشی لەو دەستپێشخەرییەی سەرۆک بافڵ کرد و رایگەیاند ئەمڕۆ دەستیان کردووە بەکارکردن لەو رووبەرەدا کەساڵانێکە داوادەکەن سەوزبکرێت و بکرێتە دارستان.

لەلایەکی دیکەوە هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی دوای بەسەرکردنەوەی ئامادەکارییەکان رایگەیاند پرۆژەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی باشترین دەرفەتە بۆ دروستکردنی دارستانی نوێ و زیادکردنی سنوری دارستانەکان جگە لەسودەکانی بۆ ژینگە و سەوزایی دەرفەتێکی باشیشە بۆ دابینکردنی هەلی کار بۆ کەسانی بێکار، بەتایبەت لەم پرۆژەیەدا کەژمارەیەک کەسی بێکاری گوندەکان لەگەنجان هەڵبژێردراون بۆ کارکردن و خزمەتکردنی دارستان و ژینگە.

وتیشی، وەک بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەردەوام دەبین لەکارکردن و سەرباری رۆژانی پشوو هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ سەرخستنی پرۆژەکە، و سەوزکردنی شارە خۆشەویستەکەمان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا