سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبیژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مانگی داهاتوودا سەردانی واشنتن دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

کارین ژانپیێردا، وتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەڕۆژی 15ی مانگی داهاتوودا سەردانی واشنتن دەکات و لەگەڵ جۆو بادین، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی سودانی و بادین هاوئاهەنگی کردنە بۆ تەوەرە هاوبەشەکان و بەهێزترکردنی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق.

هاوکات، ئەمڕۆ لەدوای بڕیاری سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا