كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دواخرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەگەرچی بڕیاربوو سەعات 11 ی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، كەمێك بەرلە ئێستا كۆبوونەوەكە بۆ سەعات 1 ی پاش نیوەڕۆ دواخرا.

رۆژی سێشەممە 11_10_2022، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی پێنجشەممە 13_10_2022 ی دەستنیشانكرد وەك كاتی دانیشتنی ئەنجوومەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق.

كەمێك بەرلە ئێستا مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند: بڕیارماندا بە كشاندنەوەی رێبەر ئەحمەد لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.

41 كەس خۆیان كاندیدكردووە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق و لە ئێستا ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە ناوچەی سەوز گیراوەتە بەر بۆ پاراستنی رەوشی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا