ئیسرائیل بۆ شەڕی ئێران پێویستی بەفڕۆكەی بی 52

پۆڵەتیك پرێس:
شرۆڤەكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ئیهود ئیلام دەڵێت: ئیسرائیل بۆ شەڕی ئێران پێویستی بەفڕۆكەی بی 52ی ئەمریكییە.

ئیهود ئیلام دەشڵێت: ئیسرائیل بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران دەبێت رێكخستنەوەیەكی باش لەریزی سوپای وڵاتەكەی بكات، چونكە ئێستا ئێران خاوەن سوپایەكی تۆكمەیە.

ئەو قسانە لەكاتێكدایە، لەئێستادا دەنگۆ هەیە، كە ئەمریكا گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەكات، بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی، بەڵام ئیسرائیل بەو هەنگاوە رازی نییەو سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت فشارەكان بۆ سەر تاران بەردەوام بێت.

ئیسرائیل ‌و ئەمریكا ترسیان لەوە هەیە، ئێران بتوانێت چەكی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت، بۆیە چەند ساڵێكە دەستیان بەفشار بۆ سەر ئەو وڵاتە كردووە.

ئیسرائیل هەمیشە هەڕەشە ئەوە دەكات، كە ئەگەر ر ئێران چەكی ناوەكی بەرهەم بهێنێت هێرشی موشەكی دەكاتە سەر ئەو وڵاتە، ئەوەش گرژییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی زیاتر كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا