پۆڵه‌تیك پرێس:
چه‌ند مانگێك به‌ر له‌به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هۆشداریدرا له‌وه‌ی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا ڕه‌نگه ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، بۆیه ئێستا ئه‌و مه‌ترسییه له ڕاستی نزیكبووه‌ته‌وه.
گۆڤاری نیوز ویك-ی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی حكومه‌تی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ سوربێت له‌سه‌ر جێنه‌هێشتنی كۆشكی سپی، ئه‌وا یه‌كه‌ی “خزمه‌تی نهێنی” تره‌مپ له‌كۆشكی سپی ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌مواری 20هه‌مینی ده‌ستووری ئه‌مریكا هه‌ر سه‌رۆكێكی ئه‌و وڵاته ویلایه‌ته‌كه‌ی كۆتایهات و نه‌یویست ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت، ئه‌وا ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی به‌رپرسن له پاراستنی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا، هه‌ر خۆیان سه‌رۆك دورده‌خه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده سیناریۆی ده‌ستبه‌ردارنه‌بوون له ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌مریكا شتێكه پێشتر ڕووینه‌داوه، به‌ڵام ئاماده‌كاریی بۆ دۆخێكی له‌وشێوه‌یه‌ش كراوه.
ئه‌ندرۆ بیتس، وته‌بێژی كه‌مپه‌ینی جۆ بایدن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تره‌مپ ڕه‌تیبكاته‌وه ئاڵووگۆڕی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ بایدن بكات له‌حاڵه‌تی شكستهێنانیدا ده‌ڵێت “حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌توانایدایه ئه‌و كه‌سانه له‌كۆشكی سپی بكاته ده‌ره‌وه، كه نایانه‌وێت بچنه ده‌ره‌وه”.