هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە ناوچە جێناكۆكەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و لەناوبردن و دورخستنەوەی تیرۆریستان لەو ناوچانە، لەگەڵ سوپای عێراق و وەزارەتی بەرگری گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و بەم نزیكانە ئامادەكارییەكان بۆ رۆڵ و ئەرك بینینی ئەو دوو لیوایە تەواو دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە پێشوازیكرد لە كۆلۆنێل تاد بڕۆوس، بەرپرسی راوێژكارانی سەربازی هاوپەیمانان لەهەرێمی كوردستان و شاندێكی سەربازی یاوەری.

لە میانی كۆبونەوەیەكدا، وەزیری پێشمەرگە، هەوڵ و هەنگاوەكانی هێزی هاوپەیمانان و هێزەكانی ئەمریكای بەرزنرخاند لە روبەڕوبونەوەی تیرۆریستاندا، هاوكات لەسەر دۆخی ئاسایشی ناوچەكە، وەزیری پێشمەرگە بە تیمی راوێژكارانی سەربازی هاوپەیمانانی راگەیاند، “ئێمە لە واقیعی ناوچەكە بەباشی تێدەگەین و خوازیارین لەبەرامبەر مەترسیە چاوەڕوانكراوەكان، لەگەڵ بەغدا بگەینە رێكەوتنی كۆتایی لەسەر تەواوی گرفت و لەمپەرەكان، تا لەداهاتودا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بەیەكەوە ئەنجامبدەین”.

وتیشی، بۆ گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و لەناوبردن و دورخستنەوەی تیرۆریستان لەو ناوچانە لەگەڵ سوپای عێراق و وەزارەتی بەرگری گەیشتینە رێككەوتنی كۆتایی و بەم نزیكانە ئامادەكارییەكان بۆ رۆڵ و ئەرك بینینی ئەو دو لیوایە تەواو دەبێت.

بەرپرسی راوێژكارانی سەربازی هاوپەیمانان لەهەرێم رایگەیاند، ئێمە لێرەین و بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و هاوكارییەكانمان، بۆ ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە هاوشان لەگەڵ سوپای عێراقدا سازو ئامادەبكەین، لەبەرامبەر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە و تێكشكانی تەواوەتی تیرۆریستان”.

رونیشیكردەوە، “هاوپەیمانان لە پرسی هاوكاریەكانیان لە پڕۆسەی چاكسازی پێشمەرگە و رێكخستنەوەی هێزەكان و پڕۆسەی مەشق و راهێنانەكان بەهێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا