عێراق کۆنترۆڵی بەرزبوونەوەی نرخ دەکات

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سێ ملیار دۆلار تەرخان دەکرێت بۆ رێکخستنی بازاڕ و کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار.

لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکرد، “بانکی ناوەند سێ ملیار دۆلاری لەنەختینەی دارایی تەرخان کردووە بۆ رێکخستنەوەی بازاڕ و خۆراک و کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی”.

وتیشی: بانکی ناوەند رۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار لەمەزادی دراودا دەفرۆشێت بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بازاڕ.

رۆژی 31ی ئاداری 2021، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە ماددەی یەکەمی یاسای بودجە و بەپێی ئەو ماددەیە یەک دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بە 1450 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا