گەریلا كوژرانی حەوت سەربازی توركیای لە ئاڤاشین راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە كوژرانی حەوت سەربازی توركیای لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین ڕاگەیاند و هێلیكۆپتەرێكیشیان پێكا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا لە بارەی شەڕی گەریلا رایگەیاند: گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە گۆڕەپانەكانی شەڕی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا سەرباری دژواری شەڕ بە رۆحی گیانبازی ئاپۆیی درێژە بە شەڕ دەدەن.

هەپەگە ڕایگەیاندووە: سوپای توركیا 21 جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر، 24 جار بە فڕۆكەی شەڕ، 10 جاریش بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانی گۆڕەپانەكانی شەڕی كردووە.

ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە: لە چالاكیەكانی هێزەكانیاندا، حەوت سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سیانی تریش برینداربوون، رادارێك رووخێنراوە و گورزلە هەلیكۆپتەرێك وەشێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا