وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پشتیوانی بۆ وڵاتی تورکیا دەربڕی

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، دڵنیایی ئاسایش بۆ ئەو کەشتیانە دابین دەکەن کە دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە دەگوازنەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا، گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە هاوکاریکردنی یەکتر بۆ دابینکردنی ئاسایش بۆ ئەو کەشتیانەی لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە دانەوێڵە دەگوازنەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

هەروەها ئاماژەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەکرد، بەراورد بە ماوەی ڕابردوو ڕوسیا و ئۆکرانیا چوونەتە قۆناغێکی باشترەوە بۆ ئەنجامدانی دانوستان.

سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، مەولود چاوشئۆغلو بە سێرگی لاڤرۆڤی وت ئامانجیان یەکپارچەیی خاکی سوریایە، دەیانەوێت بەردەوامبن لە هێرشەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا