سودانی بەرەو فەرەنسا و حەلبووسی بەرەو جەزائیر بەرێكەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەغدای بەرەو فەرەنسا جێهێشت، هاوكات محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش بەرەو جەزائیر بە رێكەوت.

كەناڵی سۆمەریەنیوز راگەیاندوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26_1_2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەغدای بەرەو فەڕەنسا بەجێهێشت.

سودانی دوێنێ لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردبو، ئامانجی سەردانەكەی بۆ فەڕەنسا دروستكردنی دەرفەتێكی تازەیە بۆ دامەزراندنی هاوبەشی بەردەوام و ستراتیژی لەنێوان كۆمپانیاكانی هەردو وڵاتدا.

ئەوەشی خستبوەڕوو، باوەڕیان بەوەیە دەبێت عێراق لەئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیشدا پەیوەندییەكی هاوكار و هاوسەنگی هەبێت و دوربێت لە جەمسەرگیری، هەروەها بەغدا دەیەوێت هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیاكانی جیهان پەرەپێبدات و كۆمپانیاكانی فەڕەنساش لەپێشەوەی ئەوانەدان كە بەغدا بانگهێشتیان دەكات بۆ وەبەرهێنان لە وڵاتدا.

لەلایەكی دیكەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەغدای بەجێهێشت و بەرەو جەزائیر بە رێكەوت بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی خولی 17ی كۆنفرانسی یەكێتیی ئەنجوومەنەكانی وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا