لە هەولێر خۆپیشاندانی شۆفێران بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە شۆفێرانی تەکسی لە شاری هەولێر بەهۆی کێشەی بەنزینەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

بەشێک لەو خۆپیشاندەرانە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، “داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین ژمارەی ئەو بەنزینخانانە زیادبکات کە بەنزینی 690 دیناری دابەش دەکەن”.

ئەو خۆپیشاندەرانە گلەیی ئەوە دەکەن، ئەو بەنزینخانەیەی تایبەت بوو بە دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری کراوەتە تایبەت و خاوەن تەکسییەکان لەبەر ئۆتۆمبێلی تایبەت بەریان ناکەوێت.

ماوەیەکە هەرێمی کوردستان بەدەست گرانی نرخی بەنزینەوە دەناڵێنێت و ئەمەش نیگەرانی شۆفێران و هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا