لە هەرێم تووشبوون بە كۆرۆنا 67 هەزاری تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوێترین ئاماری تووشبوون بەكۆرۆنای راگەیاند، بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبووان گەیشە زیاتر لە 67 هەزار تووشبوو.

بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم كە ئەمڕۆ هەینی راگەیەندراوە تیایدا هاتووە، ، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و 53 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە 67 هەزار و 184 كەس.

هەر بەپێی زانیاریەكانی ئامارەكە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 20 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیی گیان لەدەستدانیش بۆ دوو هەزار و 263 كەس بەرز بوەتەوە و كۆی گشتی چاكبوانیش بە كۆرۆنا گەیشتە زیاتر لە 39 هەزار.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژ بەڕۆژ ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا روو لەزیادبونەو بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیش هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدەن تاك پارێزی ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا