ئایا دانیشتن دەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی یاسایی پەرلەمان جەختی لەوە کردەوە، پێوسیت ناکات ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتن بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

ڕەشید عەزاوی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی، پێویست ناکات پەرلەمان دانیشتن ئەنجام بدات بۆ چارەسەکردنی خۆی، سبەی پێنج شەممە خۆی هەڵدەوەشێتەوە، ئەگەر هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، ئەگەر هاتوو هەرشتێک ڕوو بدات ئەوا پەرلەمان دەگەڕێتەوە سەر کارەکانی خۆی و خولی دەستوری خۆی تەواو دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا لە ماوەی 24کاتژمێردا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەینرێت دواتر، دەچنە دادگای فیدراڵی و ڕەنگە داوای پێداچوونەوە بکرێت، هەربۆیە دیار نیە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێ کەی دەبێت.

وتیشی، هیچ بۆشاییەکی دەستوری دروست نابێت ئەگەر هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەگەر هاتوو داواکرییەکان زۆر بوون و هەڵبژاردنی داهاتوو هەڵبوەشێتەوە، ئەوا پەرلەمانی ئێستا دەست بە کارەکانی خۆی دەکاتەوە.

عەزاوی وتیشی، هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت، چونکە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕێوشوێنی زۆری گرتۆتە بەر، بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری و ئەنجامدانی هەر سەرپێچیەک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا