ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە درێژەی كاروچالاكییەكان بۆ ڕووبەڕو بوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە ، دەستیان بەسەر بڕی 64 كیلۆ ماددەی كریستاڵ دا گرت .

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە فەرمانی دادوەر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر، كە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەری خراپ لەسەر كۆمەڵگە دروست دەكات، دەستیان بەسەر بڕی 64، كیلۆ ماددەی كریستاڵدا گرت.

ئاسایشی سلێمانی ڕوونی كردەوە، هێزەكانی ئاسایش دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بە فەرمانی دادوەر لە 4_8_2022، لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشكنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی 64 كیلۆ ماددەی كریستاڵدا گرت كە ماددەكە لە ناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابویەوە و لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون.

ئاماژە بەوەشكراوە تۆمەتبارێكیش دەستگیركراوە دانیشتوی شاری سلێمانیە بەناوی ( ڕ ، ح ، م ) لە دایكبووی ساڵی 1974، بەنیازبووە لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی تر، بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا