پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارو کارووباری کۆمەڵایەتی 7 هەلی دامەزراندنی لە سەنتەری راهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت.
وەزارەتی کارو کارووباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 7 هەلی دامەزراندن لە سەنتەری راهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ، بۆ هاوڵاتییانی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ رادەگەیەنێت.
دەشڵێت، کۆمەڵێک دەرچووانی دانەمەزراو بە شێوەی گرێبەست لە بوارەکانی: پاسەوان 2 کەس، راهێنەر 4 کەس، کارگوزار 1 کەس، بە چەند مەرجێک و بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.
بەگوێرەی مەرجەکانی وەزارەت، پێویستە کەسی ئارەزوومەند دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش بێت و تەمەنی لەنێوان 24 بۆ 35 ساڵ بێت، و هیچ مووچەیەکی لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت نەبێت.
دابەشکردنی فۆڕمەکان بەشێوەی دەستی دەبێت و رۆژی چوارشەممە 15-11-2023، لە کاتژمێر 10ـی بەیانی فۆڕم لە باڵەخانەی سەنتەری راهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ، ناحیەی شۆڕش دابەش دەکرێت و دەبێت لەماوەی 3 رۆژدا بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.