هادی عامری: ناوی خوا لە پێکهێنانی حکومەت بهێنن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، “پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر پێکهێنانی حکومەت و ئیدارەی قۆناغی داهاتووی عێراق ڕێکبکەون”.

ئەمڕۆ هەینی هادی عامری ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران و ئیدارەی قۆناغی داهاتووی عێراق بکرێت، ئەگەرنا بەدڵنیاییەوە دەکەوینە ڕێگایەکی نادیار و دۆڕاوی هەرە گەورەی ئەمەش گەلی عێراق دەبێت”.

وتیشی: پێویستە ئەم کەلـلەڕەقییە کۆتاییبێت و بەرژەوەندی گەلی عێراق بکرێتە کاری لەپێشینە و بەرژەوەندییە تایبەتەکانیشمان بخەینەلاوە.

باسی لەوەشکرد، “کێشەمان نییە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، با هەموو لایەنەکان بە چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدرییەکان و کورد و سوننە و شیعەکان و تەواوی براوەکانی هەڵبژاردن دەستپێشخەری بکەن و ناوی خوا لە پێکهێنانی حکومەت بهێنن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا