كەنەدا ئامادەیی نیشاندا بۆ گێڕانەوەی 19 منداڵ و ژنی كەنەدی لە كامپەكانی رۆژئاوای كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی كەنەدا ئامادەیی نیشاندا بۆ گێرانەوەی 19 منداڵ و ژنی كەنەدی لە كامپەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، بە پێی بەڵگەنامەیەكی فیدراڵی.

ئەم هەنگاوەی حكومەتی كەنەدا دوای ئەوە هات كە خێزانی ئەو 19 كەسە كە بریتین لە شەش ژن و 13 منداڵ ئامادەكارییان دەكرد بۆ پێشكەشەكردنی یاداشتێك لەبەردەم دادگای فیدراڵی سەبارەت بە بڕیاری حكومەت بۆ رەتكردنەوەی گێرانەوەیان كە دەگاتە ئاستی پێشێلكردنی پەیماننامەی ماف و ئازادییەكان.

بەپێی بەڵگەنامەیەكی دادگاكە، فەرمانگەی كاروباری نێودەوڵەتی كەنەدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دۆسییەی ئەو‌ 19 هاوڵاتییەی كەنەدا گەیشتۆتە‌ ئەو ئاستەی یارمەتی تایبەتییان پێشكەش بكرێت.

بە پێچەوانەی وڵاتانی دیكەی جیهان كە هاوڵاتیانیان چونەتە ریزەكانی داعش، كەنەدا كەمترین ژمارەی هاوڵاتیانی خۆی لە سوریا گێراوەتەوەو تاوەكو ئێستاش ژمارەیەكی كەمی ژن و منداڵی گەراندۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا