سێ لیوای دیکەی یەکەی 70 گواسترانەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سێ لیوای دیکەی یەکەی 70 گواسترانەوە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە، وا بڕیارە لیوای دیکەش بخرێنە سەر میلاکی وەزارەتەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی ئابی 2023، وەزارتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لیواکانی 26،28 و 30 لە فەرماندەیی یەکەی 70، گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، ئەم سێ لیوایەی خراونەتە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە، لە یەکەم رۆژی دەرچوونی فەرمانی گواستنەوەیان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتیی هاوپەیمانان و ئەمریکا بەردەوامییان هەیە، وا بڕیارە لە ماوەکانی ئایندەدا لیوای زیاتری هێزەکانی 70 بخرێنە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا