دەروازەیەکی سنوری نوێ لە نێوان عێراق و سعودیەدا دەکرێتەوە

 

پۆڵەتیک پرێس

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق رایگەیاند: لەماوەی ٢٠ رۆژدا دەروازەی سنوری عەرعەری نێوان سعودیە و عێراق دەکرێتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق رایگەیاند: کردنەوەی دەروازەی سنوری عەرعەر وەستاوە لەسەر دیاریکردنی کاتەکەی لەلایەن سەرۆکوەزیران بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی پاشایەتی سعودیە.

ئەوەشی خستەڕوو، دەروازە لە ماوەی ١٤ بۆ ٢٠ رۆژ دەکرێتەوە و هەردوو وڵات بۆ کردنەوەی دەروازەکە ئامادەن.

لەماوەی رابردوودا، بڕیاربوو مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەکو یەکەم وڵات سەردانی سعودیە بکات و چەند رێککەوتن و لێکتێگەشتنێکیش لەگەڵ ئەو وڵاتەدا واژۆ بکات، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی شای سعودیەوە سەردانکردنەکە ئەنجامنەدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا