تڕەمپ دووەم سەرۆکی ئەمریکایە کە تووشی ڤایرۆسێکی کوشندە دەبێت

پۆڵەتیک پرێس؛

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکاو خانمی یەکەمی ئەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئەمڕۆش تڕەمپ پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی باشە، لە مێژووی ئەو وڵاتەشدا ئەمە دووەم جارە سەرۆک تووشی ڤایرۆسێکی کوشندە دەبێت.

 

هەواڵی توشبوونی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی ڕووداوی توشبوونی سەرۆکێکی پێشووتری ئەمریکایە کە لە ساڵی 1919 بەهۆی ئەنفلۆنزای ئیسپانی تووشی نەخۆشییەکی سەخت بوو.

 

تۆماس ودرۆ ویلسن 28 هەمین سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدا لەپاریس ئامادەکاری بۆ پەیماننامەی ئاشتی دەکرد لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، لە نیسانی 1919 تووشی ئەنفلۆنزای ئیسپانی بوو.

تۆماس ودرۆ ویلسن

هاوارد مارکڵ، مێژوونووسی بواری پزیشکی ڕایگەیاند، ویلسن پیاوێکی تەندروست نەبوو هەمیشە تووشی نیشانەکانی سەرئێشە، تا، کۆکە و هەڵامەت دەبوو، هەروەها زۆرێک لە یاریدەدەرەکانی هاوشانی خۆی تووشی ئەنفلۆنزای ئیسپانی بوون لەو کاتەدا.

 

مارکڵ ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو پەتە ئیسپانییە، لەو کاتەدا زۆر کاریگەری لەسەر ویلسن هەبوو، ئەوەش بووە هۆی ئاڵۆزی تەندروستی و نەخۆشی درێژخایەن تیایدا.

 

ئەو مێژوونووسە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای گرتنی ئەو پەتایە ویلسن باری تەندروستی خراپتر دەبوو، بەردەوام تەنگە نەفەس بوو تا دوایی دۆخی گەیشت بەوەی توشی جەڵتەی مێشک بوو.

 

پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی 1918 لە پاش جەنگی جیهانی یەکەم لە ئەوروپا و جیهاندا بڵاوبووەوە و بە ملیۆنان کەس بە هۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا