ئێران جارێكی دیكە هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیل دەكات

ئەم بابەتە 168 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی ئەمنی لە ئێران رایدەگەیەنن، ئەگەر تەلئەبیب هەڕەشە لەبەرنامەی ئەتۆمی ئێران بكات و بیەوێت هەر هەڵەیەك بكات، ئەوا ئیسرائیل لەسەر زەوی دەسڕنەوە.

فازڵ شاكرجی وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاند، هەڕەشەكانی ئیسرائیل بەشێكە لە شەڕی دەرونیەو ئەگەر ئیسرائیل هەر هەڵەیەك بەرامبەر دامەزراوە ناوكییەكانی ئێران بكات ئەوا ئەو وڵاتە لەسەر زەوی دەسڕنەوە.

دەشڵێت، “سوپای ئیسرائیل لە دۆخی تیرۆردایە و زۆر لاوازە، هەڕەشەكانیشی بۆ لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانمان تەنها وەهم و خەونە”.

ئاماژە بەوەشدەكات، دامەزراوە ناوەكییەكانی ئێران تەواو ئارامن و هیچ شوێنێك بۆ بەرهەمهێنان و كۆگاكردن و بەكارهێنانی چەكی ناوەكی لە ستراتیژی بەرگریی ئێراندا نییە.

وتەكانی فازل شاكرجی دوای ئەوە دێت كە پێشتر سەرۆكی دەستەی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، ئیسرائیل بە هاوپەیمانییەكی بەهێزەوە وەستاوە لەوەشدا مەبەستی وڵاتانی عەرەبی بوو لە روبەڕوبونەوەی ئێران.

سڕینەوەی ئیسرائیل لەسەر زەوی یەكێكە لەو هەڕەشانەی كە ساڵانەو بەبەردەوامی ئێران دژی ئیسرائیل دەیڵێتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک