نرخی نەوت بەرزبونەوەی زیاتری تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس

نرخی نەوت بەرزبونەوەی زیاتری تۆماركردو لەئێستادا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 61دۆلارو چوار سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوكات نرخی نەوتی خاوی ئەمەریكیش بەرزبویەوە بەجۆرێك بەرمیلێك نەوت بە 58 دۆلارو 45 سەنت دەفرۆشرێت.

بەرزبونەوەی نەوتی خاوی برێنت دوای ئەوە دێت ماوەی ساڵێكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەردەوام لە دابەزیندا بوو.

بەهۆی رێكاری وڵاتانیشەوە بەرانبەر ڤایرۆسەكە لە مانگی ئازاری ساڵی رابردو نرخی نەوت گەیشتە خوار 25 دۆلار، بەڵام لەئێستاداو دوای بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا تادێت نرخەكەی روو لە بەرزبونەوە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا