بەنگین رێكانی: قەیرانی ئاو بۆ عێراق بووەتە گەورەترین قەیرانی هەنووكەیی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق رایگەیاند، ئەگەر قەیرانی ئاو كێشەیەكی گشتیی جیهانی بێت، بۆ عێراق ئەوەندەی دیكە زیاترە.

بەنگین رێكانی وتیشی: لەكاتێكدا گۆڕانی كەشوهەوا بووەتە هۆی قەیرانێكی راستەقینە لەسەر كەرتی ئاو، خراپی تۆڕەكانی ئاو لە سەرانسەری عێراق ئەوەندەی دیكە دۆخەكەی خراپتر كردووە و ئاماژەی بەوەشدا، تێكڕای بەهەدەرچوونی ئاو لە رێگەی دزەكردنەوە بەهۆی كۆنی تۆڕەكان گەیشتووەتە 60%.

بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق، رایگەیاند، قەیرانی ئاو بووەتە قەیرانێكی جیهانی بە گشتی و بۆ عێراقیش بووەتە گەورەترین قەیرانی هەنووكەیی و تەحەدیاتی زۆر لە كەرتی ئاودا هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، یەكەم ئاڵنگاری ئەوەیە كە كێشەمان لە تۆڕەكانی ئاو هەیە، تۆڕی ئاوی زۆربەی شارەكانی عێراق كۆنن و تەمەنی هەندێكیان بۆ چەند دەیەیەكی رابردوو دەگەڕێتەوە. تەنانەت ئەو ماددانەش كە هەندێك لە تۆڕەكانی پێ دروستكراون، بەگوێرەی ستانداردە كارپێكراوەكانی كەرتی ئاو شیاوی بەكارهێنان نین.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق، باسی لەوەشكرد، هەندێك لە تۆڕەكانیش بەشێوەیەك ماندوون، كە بڕێكی زۆری ئاو لێیانەوە دزە دەكات و لە زۆرێك لە شارەكان تۆڕەكانی ئاو بەتەواوی لەناوچوون. لەوانەش سامەڕا و چەندین پارێزگای دیكە، كە رێژەی بەهەدەرچوونی ئاو لێیان گەیشتووەتە 60%.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا